لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دامەزراندن کرایەوە

لڤین:

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت ، پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لەهەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بكالۆریوس) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە، پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت .

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە،كە پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لەهەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- توێژەری كۆمەلایەتی – توێژەری دەرونی ) و هەڵگرانی بڕوانامەی (بكالۆریوس و دبلۆم ) لە تایبەتمەندی چارەسەركەری سروشتی (معالِج گبیعی) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كەهەلی دامەزراندنیش بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی، ناوەندی) بۆ پیشەی چاودێر وكارگوزاری لەرەگەزی (مێ) و هەروەها هەڵگرانی بروانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی پاسەوان و شۆفێری لەڕەگەزی (نێر) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە، سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35) ساڵ و دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بێت و پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (3) هەفتە لە رێكەوتی 9/4/2022 تا رێكەوتی 30/4/2022

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button