تەرمی پێنج کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێنەوە کوردستان

لڤین:

شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یونان ڕایگەیاند؛” دوای زیاتر لە سێ مانگ و نیوو بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە٢١-١٢-٢٠٢١ نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنانی تەرمی پێج کۆچەری کورد بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە.”
هەروەها ڕاشیگەیاند لە ساتی ڕووداوەکەوە دەزگای لوتکە هەوڵەکانی چڕکردەوە بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی لەو ڕووداوە بیسەرشوێن بوو. سەردانی ڕزگاربووانی ئەو ڕووداوەمان کرد لە ئەسینا.
شێخ حسێن وتیشی دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر بێسەرشوێن بووان و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسوکاریان و ڕادەستکردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
تا ئیستا تەرمی پێچ کەسیان دۆزراوەتەوە بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەرمەکان بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
زانیاری لەبارەی ئەو کەسانەی تەرمیان دەگەڕێتەوە کورستان.
یەکەم . جێگر ابوبکر برایم تەمەن بیست و دووساڵ
دووەم . باریز ناسح محمد تەمەن بیست و دووساڵ
سێیەم. ژاکاو محمد ئەمین تەمەن بیست و سێ ساڵ
چوارەم. سێڤدا فریاد علی تەمەن شەش ساڵ
پێنج . محمد ڕێبوار عبداڵلە تەمەن دوو ساڵ
نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان وتیشی تا ئێستا مەلەفی سەرجەم بێسەروشوێنبووانی ئەو ڕووداوە و سەرجەم ڕووداوەکانی ساڵانی ڕابردوو بە کراوەیی ماون بەردەوامین لە بەدواداچوون بەمەبەستی هاوکاری و کار ئاسانی بۆ کەسوکاریان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button