ئەمریکا سزای رووسیا و بیلاڕووسیا دەدات

لڤین

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا، پرۆژەیاسای ھەڵپەساردنی پەیوەندییە بازرگانییە ئاساییەکانی لەگەڵ رووسیا و بێلاڕووس پەسەندکرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، کۆنگرێس لە دوای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لەسەر ھەڵپەساردنی بازرگانیی ئاسایی لەگەڵ رووسیا بەھۆی جەنگی ئۆکرایناوە، ھەناوێکی ھاوشێوەی هاویشت.

لە یەکەم ھەنگاوی پێواژووەکەدا کە پێویستی بە رەزامەندیی کۆنگرێسە، پرۆژه‌یاسایه‌ ١٧ی ئادار لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە ھەشت دەنگی “نەخێر”ی ژماره‌یه‌ك کۆمارییخواز بەرامبەر بە “٤٢٤” دەنگی بەڵێ پەسەندکرا و ئەمڕۆ لە ھەنگاوی دووەمیدا لە ئەنجوومەنی پیران ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر درا.

پرۆژە یاساکە کە ھەڵپەساردنی پەیوەندییە بازرگانییە ئاساییەکانی ئەمریکا لەگەڵ رووسیا و بێلاڕووس له‌خۆگرتووه‌، بە دەنگی “بەڵێ”ی تەواوی ١٠٠ ئەندامی ئەنجوومەنی پیران پەسەندکرا.

دوای واژووكردنی له‌لایه‌ن سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدنه‌وه‌، پرۆژە یاساکە دەبێتە یاسا و رێگە بە ئەمریکا دەدات باجی گومرکیی زیاتر بخاتە سەر ئەو دوو وڵاتە، قەدەغە بخاته‌ سەر ھاوردە و ھەناردەکردنی چەندین بەرھەم و ده‌رفه‌تی قورسكردنی زۆبەی چالاکییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و ئەو وڵاتانە ده‌سه‌به‌ر ده‌كات.

مانگی رابردوو جۆ بایدن رایگەیاند بەھۆی جەنگی ئۆکرایناوه‌، رووسیای لە لیستی ئه‌و “وڵاتانه‌ی ئیمتیازی زۆریان هه‌یه‌” دەرکردووە و “پەیوندییە بازرگانییە ئاساییەکان” لەگەڵ ئەو وڵاتە ھەڵدەپەسێرن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button