كهشناسی هەرێم وادهی كۆتایی خۆڵبارینی ئاشکرا کرد

لڤین:
بهرێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان، پێشبینیهكانی كهش و ههواوی ئهمڕۆ و سبهینێی بڵاوكردهوه.
پارێزگاى هەولێر
*ئەمڕۆ هەینی
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و هەبونی تۆز و خۆڵ وە بارینی نمە باران لە کاتەکانی شەودا لە ناوچە شاخاوییەکان .
سبەى شەممە …
*کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هەبونی تۆز و خۆڵ و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بە 2 پلە وە بارینی باران لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو تۆز و خۆلە لە کاتەکانی ئێوارەدا نەمێنێت
پارێزگاى سلێمانى
*ئەمڕۆ هەینی …
*کەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوام چالاک بوونی خێرایی با و هەبونی تۆز و خۆڵ *
سبەى شەممە ……
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت وە هەبونی خێرایی با و تۆز و خۆڵ , ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە وە پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو خۆلبارینە لە کاتەکانی ئێوارە و شەو نەمێنێت .
پارێزگاى دهۆک
*ئەمڕۆ هەینی …
*کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ هەبوونی تۆز و خۆڵ و بارینی نمە باران لە کات و ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
* سبەى شەممە …
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ تۆزێکی سوک , وە بارینی باران و هەبونی هەورە تریشقە لە کات و ناوچەی جیاجیا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان .
پارێزگاى کهرکووک
*ئەمڕۆ هەینی …
*کەش/ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با و هەبونی تۆز و خۆڵ.
* سبەى شەممە ...
*کەش/ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ هەبونی تۆز و خۆڵ وە دابەزینی پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 – 3 پلە .
پارێزگاى هەڵەبجە
*ئەمڕۆ هەینی …
*کەش/ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوام چالاک بوونی خێرایی با و هەبونی تۆز و خۆڵ .
* سبەى شەممە ……
*کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت وە زیادبوونی خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و هەبونی تۆز و خۆڵ , لەگەڵ بارینی باران لە ناوچە شاخاوییەکان وە پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو خۆلبارینە لە کاتەکانی ئێوارەدا نەمێنێت .