لە هەولێر گەنجێک کوژرا

لڤین:
پۆلیسی ههولێر ئاشکرایکرد، کاتژمێر (١:٤٠)ی شەو هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کەوا هاوڵاتییەک تهقهی لێکراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی هەشتی نیسان، لە راگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر هاتووە، لە سەعات یەك و 40 دەقەی شەو هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگاداركرانەوە كەوا هاووڵاتییەك لە گەڕەكی شێخ ئەحمەد تەقەی لێكراوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
هەرلەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووەکە ، هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا شوناسنامەی كوژراوەكە ئاشكرا كرا بەناوی ” ئەمیر حەمەد مستەفایە و / 33 ساڵ/ـە.
هەروەها روونكراوەتەوە، لەكاتی ئێستادا هێزەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەسەر هۆكاری ڕووداوەكە و دەستنیشان كردنی ئەنجامدەرانی تاوانەكە، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتە بەر، لە ئاییندەیەكی نزیكدا ووردەكاری زیاتر دەخرێتە روو.