کۆمەڵە: سێ هەفتەیە پەنابەرێکی سیاسی کە لە هەرێمی کوردستان دەژیا بێسەروشوێنە

لڤین:

کۆمەڵەی شۆڕشگێری ڕایدەگەیەنێت، سێ هەفتەیە پەنابەرێکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی، کە پێشتر پیشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکەشانی کوردستان بووە، بێسەروشوێنە.

ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دیار نەمانی پێشمەرگەیەکی پێشووی کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕێگای ئەو ڕاگەیاندنەوە ڕای گشتی ئاگادار دەکەینەوە کە ماوەی ٣ حەفتەیە  پێشمەرگەیەکی پێشووی کۆمەڵە بە ناوی ئەفشین ئەمینی کە ماوەی زیاتر لە ٢ ساڵ بوو پێشمەرگەی کۆمەڵە نەمابوو و وەک پەنابەری سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەژیا شەوی ١٧ لەسەر ١٨ی مانگی مارسی ٢٠٢٢ لەماڵ هاتۆتە دەر و نەگەڕاوەتەوە.

 کۆمەڵە دوای ئاگادار بوون لەو هەواڵە بەخێرایی لە رێگای پەیوەندیەکانی کۆمەڵە لە سڵێمانیەوە بەدواداچوونی بۆ کردووە و بە بەردەوامی هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کاک ئەفشین و دڵنیا بوون لە سڵامەتی، بەڵام تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان بێ ئاگایی خۆیان لە چارەنووسی ناوبراو ڕاگەیاندووە، ئێستاش کە ماوەیەکی بەسەردا چووە، کۆمەڵە و بنەماڵەکەی رۆژ لەگەڵ رۆژ نیگەرانتر بوون و داوا لە ئاسایش و حکومەتی هەرێم دەکەن کە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کاک ئەفشین ئەمینی و ئێمە و بنەماڵەکەشی لە نیگەرانی دەربێنن.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button