هه‌په‌گه: شەهیدبوونی 5 گەریلای ڕاگەیاند

لڤین:
هه‌په‌گه ناسنامەی پێج شەهیدی بە چەکی کیمیایی ڕاگەیاند،کە لە ٢٣ و ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢١ بەهۆی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکەوە لە ناوچەی وەرخەلێ-ی مەتینا لە باشووری کوردستان شەهیدبوون و یەکێکیان خەڵکی شاری هەولێرە
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای شەهیدی لە ناوچەی وەرخەلێ-ی سنووری مەتینا لە باشووری کوردستان ڕاگەیاند.
هەپەگە لەبارەی چۆنییەتی شەهیدبوونی ئەو پێنج گەریلایەوە ڕایگەیاندووە: له تونێله‌كانی شه‌ڕدا هاوڕێیانمان ژین‌دا، ئامارا و ئۆزگور بە چەکی کیمیایی شه‌هیدبوون، دواتریش هاوڕێیانمان جه‌لال و مه‌زڵوم كه به هانای هاوڕێیانیان له تونێله‌كانه‌وه چوون، به‌هۆی كاریگه‌ریی چه‌كی كیمیایی شه‌هیدبوون، ئه‌و هاوڕێ به‌نرخانه‌مان به قاره‌مانێتیی، به دڵسۆزیی به هاوڕێیه‌تیی و هه‌ڵوێستی پێداگرانه‌ی خۆیان له پێناو پاراستنی وڵاته‌كه‌یان، ڕێگه‌یان نه‌دا به سوپای توركی پاكتاوكه‌ر، ئێمه ئه‌و هاوڕێیانه‌مان به‌ڕێزه‌وه به‌بیرده‌هێنینه‌وه و به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه له تێكۆشانی خۆماندا خاوه‌نداریی له یادی ئه‌وان ده‌كه‌ین.
ناسنامەی پێنج شەهیدەکە بەمشێوەیەیە:
ناسناو: جه‌لال فه‌داكار
ناو و پاشناو: بێستون به‌كر
شوێنی له‌دایكبوون: هەولێر
دایك- باوك: ئه‌مینه- حاجی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ئه‌یلولی ٢٠٢١/ ئاڤاشین
***********
ناسناو: ژین‌دا ڕووناهی
ناو و پاشناو: هه‌ڤین حه‌سه‌ن
شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین
دایك- باوك: ئه‌مینه- عه‌بدۆ
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی ئه‌یلولی ٢٠٢١/ ئاڤاشین
************
ناسناو: ئامارا چیا
ناو و پاشناو: زیلان محه‌مه‌د
شوێنی له‌دایكبوون: دربێسی
دایك- باوك: نادیه- محه‌مه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی ئه‌یلولی ٢٠٢١/ ئاڤاشین
************
ناسناو: ئۆزگور به‌دران
ناو و پاشناو: نه‌سیپ ئه‌كین
شوێنی له‌دایكبوون: سێرت
دایك- باوك: ئه‌رده‌م- ره‌سوڵ
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی ئه‌یلولی ٢٠٢١/ ئاڤاشین
************
ناسناو: مه‌زڵوم باتمان
ناو و پاشناو: عومران كایا
شوێنی له‌دایكبوون: ئێلیح
دایك- باوك: گوڵجیهان- محه‌مه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ئه‌یلولی ٢٠٢١/ ئاڤاشین
هەپەگە لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا وێڕای ئەوەی سه‌ره‌خۆشی له “بنه‌ماڵه‌ی هێژای ئه‌و هاوڕێیانه‌مان و هه‌روه‌ها ته‌واوی گه‌له وڵاتپارێزه‌كه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین”، دەشڵێت: ئەو هاوڕێیانەمان به شه‌ڕی مێژوویی له دژی داگیركه‌ران، چوونه ناو مێژووی ئازادیی گه‌له‌كه‌مان و میراتێكی گه‌وره‌ی به‌رخودانیان له‌پاش خۆیان به‌جێهێشت.