ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان داوا دەکات یادی سەردەشت بکرێتە ڕۆژی ناڕەزایەتیی بەرامبەر دەسەڵات

لڤین:

ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادیی بانگەوازییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمساڵ یادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دەکەنە ناڕەزایەتیی سەرتاسەریی بۆ داواکردنی دەستگیرکردنی بکوژانی ڕۆژنامەنووسان و ئازادکردنی زیندانیانی سیاسیی و ڕۆژنامەنووسان و داواکردنی باشکردنی گوزەرانی خەڵک.

بانگەوازەێک بۆ داکۆکیکارانی ماف و ئازادیەکانی خەلکی کوردستان

لەگەل رێزماندا بۆتان و بەھیوای تەندروستی باش و، سەرکەوتنتان لە داکۆکی لە مافو ئازادیەکانی خەلکی کوردستان.
بەرێزان : وەک ئاگادارن لەو ساتەوەی سەردەشت عوسمان تیرۆر کراوە لە لایەن سەرانی دەسەلاتەوە ئەمرۆژە بۆتە رۆژی ناڕەزایەتی بە دژی ئەم تاوانەی دەسەلاتو ھاوکات بۆتە رۆژی نارەزایەتی گشتی دژی ھەمو کارە تیرۆریستیەکانی پێش و پاش ئەو روداوە . تەنانەت گرێێ خواردەوە بە مافی و ئازادیە گشتیەکانی تری کۆمەلانی خەلکی چەوساوەی کوردستانەوە ـھەمو سالێ بە شیوازی جۆراوجۆر وێرای بەرزراگرتنی یادی سەردەشت و گشت تیرۆرکراوەکانی تر ھاوکات بۆتە رۆژی نارەزایەتی دژی دەسەڵات بۆ خواستەئابوری و کۆمەڵایەتیەکانش .

بۆ ئەمسالیش دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی لە کوردستان پێشنیاز دەکات کە ئەمسال بەشێوازێکی رێکخراو ترو گشتی تر و جەماوەری تر ئەم رۆژە رێزبگرێ و ھاوکات بکرێتە رۆژی ناڕەزایەتی بەرامبەر دەسەڵات و خستنەڕووی سێ داواکاری سەرەکی بەرھەقی خەڵکی ستەملێکراو.داواکاریەکانیش بە ڕای ئێمە ئەمانەن:
یەکەم : دەسگیرکردن و دادگایی کردنی ئاشکرای بکوژانی سەردەشت و ھەمو تیرۆرکراوەکانی تر لە ھەلسوراوانی سیاسی و رۆژنامەنوسان و نوسەران و بکوژانی ژنانیش . وە ھاوکاتیش پابەند بونی دەسەلات بە ئازادی سیاسی و رۆژنامەنوسی بە بێ ھیچ ھەڕەشەو تۆقاندن وسانسۆرێک.

دووەم: ئازاد کردنی دەسبەجێی ھەمو زیندانیانی سیاسی و رۆژنامەنوسان بە تایبەتی دەسگیرکراوانی بادینان .
سێھەم: وەڵام دانەوەی دەسەڵات بە داوا رەواکانی خەلکی لە خزمەتگوزاریەکان و بە تایبەتی دانی کرێ و موچە بە بێ دواکەوتن و لێبرین .
بەرێزان :

ھەر لێرەشەوە وێرای داواکاری لە ھەمو چالاکوانانی داکۆکیکار لە مافو ئازادیەکان بۆ پێکھێنانی دەستەکانی سەرپەرشتی لەھەر شارو شارۆچکەیەک لە کوردستان و ووڵاتانی دەرەوە بە سەربەخۆ ھاوکات داوا لە حزب و رێکخراوەو ناوەندو تۆرو …ھتد دەکەین ھانی ئەندامان و لایەنگرانی خۆیان تا بەشداری و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم کاروچالاکیە .

دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی سەردەشتیش ھەول دەدات وێرای پەیوەندی و ھاوکاری وبە ھەمو شێوازیک لەگەل ئەو دەستانەی کە پێک دێن بۆ سەرپەرشتی ناڕەزایەتیەکان ھەروەھا تا رۆژی نارەزایەتی کە ٥ ئایارە ، کۆمەڵێک چاوپێکەوتن و گفتوگۆو کاری ھاندان و راگەیاندنی تر لە دەزگاکانی راگەیاندن و شۆسیال میدیاوە ئەنجام بدات بۆ ڕێکخستنی یادو ناڕەزایەتیەکی گشتی وجەماوەری سەرکەوتو بە بێ بەڵاڕێدا بردنی و بەریەککەوتن و توندوتیژیەک.
بە ھیوای ھاوکاری و یەکگرتوی گرد بونەوەی زۆرترین بەرگریکارانی ماف و ئازادیەکانی خەلکی کوردستان لەم یادو نارەزایەتیە گشتیە.

ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button