قەڵادزێ.. تەرمی کچێک گەیەندرایە نەخۆشخانە

لڤین:

لە قەڵادزێ تەرمی كچێك گەیەندرایە نەخۆشخانە كە شوێنەواری فیشەك بەسەریەوە هەیە، كەسوكارەكەی دەڵێن “خۆی كوشتوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەڵادزێ‌ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و  رایگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 تەرمێک بەناوی (ک . ح . ح ) لەدایکبووی ساڵی 2002 ، کچی ماڵەوە، دانیشتووی گوندی (گردەسپیان) گەیەندرایە نەخۆشخانە.

هەرلەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ، دوای پشکنین و توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری فیشەکێکی دەمانچە بەسەریەوە هەیە، بە وتەی کەسوکارەکەشی “کچەکەیان بۆخۆی خۆی کوشتووە”.

پۆلیسی قەڵادزێ‌ ئاماژەی بەوەشکردوە کە  “دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەمەبەستی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button