هاوڵاتیەک ١١ ساڵە لە هەولێر بێ دادگاییکردن دەستگیرکراوە

لڤین:

هاوڵاتیەک لە هەولێر ماوەی ١١ ساڵە بێ دادگایی کردن دەستگیرکراوە و دەڵێت پیان وتووە حجزکراوی مەسرور بارزانییە، بۆ یەک جاریش دادوەری نەبینیوە.

کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادیەکان (CDFR) نامەی زیندانیەکی بڵاوکردەوە کە ١١ ساڵە بێ دادگاییکردن بەندکراوە  و دەڵێت پاراستنی ژیانی ئەو دەستگیرکراوە لە ئەستۆی دەزگا پەیوەندیدارەکانە.

ئەو زیندانیە کە ناوی شێروان سەعید یوسف حاجی و ناسراوە بە شیروان سەعید سمێڵ و دەڵێت: تاکو ئێستا لە ئاسایشی گشتی بەندکراوم لە ھەولیر، بەبێ ئەوەی ھیچ دادگا و دادوەرێکی بەرێز من ببینێت.

ڕێکخراوەکە باسى لەوەشکردوە لەگەڵ ئەوەی یەکێک لە نامەکان وەک خۆی و لەسەر داوای خۆی بۆ ڕای گشتی و لایەنی پەیوەندیدار بڵاودەکەنەوە (چەند نامەیەکی دیکەش لایان پارێزراوە)، ھەر مەترسیەک بکەوێتە سەر ژیانی دەزگا ئەمنیەکان بەرپرسیارن.

زیندانیەکە لە نامەکەیدا وتوشیەتی کە لەو ماوەیەدا “نەک پارێزەر تەنانەت دادوەری لێکوڵینەوە منی نەبینیوە، تەنھا یەك جار لەلای پاراستن لە ٦-٢-٢٠١٨ بانگ کراوم ئەویش یەک پرسیاریان لەمن کردوە ئایا (شێخ لاھور و بافڵ تاڵەبانی) بینیوە و سوکایەتیشیان پێکردن، منیش وتم (نەخێر) گوایە بە قسەی خویان من (حجزی) مەسرور بارزانیم”.

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو لە ئاسایشی ڕانیەی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دامەزراوە و ئەرکی ئاسایی خۆی ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا ئەوان ھیچ ھەڵوێستێکیان نیە و داواشی کردووە داواکریەکەی بگەیەننە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕایگشتی جیهانی و سەرۆکایەتیەکانن و  نەتەوەیەکگرتووەکان و کونسوڵخانەکان و پەرلەمانتار و پارێزەران.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button