مالیکی: دووبارەکردنەوەی هەڵبژرادن و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لای ئێمە قبوڵکراو نییە

لڤین:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاساڕایگەیاند، دروست بوونی بنبه‌ستی سیاسی له ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانی سێقۆڵیدایه، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌نەوە.
نوری مالیكی، له نوێترین دیداری رۆژنامەوانیدا شەوی ڕابردوو رایگه‌یاند “له ماوه‌ی رابردوودا هاوپه‌یمانی سێقۆڵی سه‌در و پارتی و حه‌لبوسی سووربوون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رووبه‌ڕووی ئێمه بوونه‌وه، ئێمه‌ش سێ یه‌كی په‌كخه‌رمان له دژیان به‌كارهێنا. سێ جار هه‌وڵی ته‌واوكردنی رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوونیاندا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئێمه‌ش وه‌ك چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌هه‌مانشێوه سه‌ركه‌وتوونابین له ته‌واوكردنی رێژه‌ی یاسایی ئه‌گه‌ربێت و بمانه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌ین”.
سەرکردەکەی چوارچیوەی هەماهەنگی وتیشی: به‌رپرسیارییه‌تیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه و چاوه‌ڕێی ئێمه‌یه عێراق له چه‌قبه‌ستووی سیاسی رزگاربكه‌ین. بۆیه، ئێمه پێموانوایه پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دروستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی شیعی و ئه‌مه‌شمان به ئه‌وان راگه‌یاندووه.
مالكی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو “ئێمه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێمان راگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی خۆیان بێبه‌ریكرد له پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وان به‌ده‌مه‌وه هاتنیان لاوازبوو. له‌لای ئێمه كێشه له‌سه‌ر ناو نییه بۆ پۆسته‌كان، ئه‌وه‌ی گرنگه پێكهێنانی حكومه‌تێكه كه ئه‌منیه‌ت و خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتییان دابینبكات”.
هۆشداری ده‌دات و دەڵێت “به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌بێ هاوئاهه‌نگی ئه‌نجامه‌كه‌ی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی، زیادبوونی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان، گه‌نده‌ڵی و دروستبوونی هاوسۆزییه بۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تییه بیانییه‌كان”.
ئەوەشی وتوە “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانه و ته‌نیا خۆی له هێزه شیعه‌كاندا نابینێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانی سێقۆڵی كردیان له رابردوودا”.
باسی لەوەشکرد: دووباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوو بابه‌تن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لای ئێمه مایه‌ی قبوڵكردن نین. هیوادارین چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزینه‌وه.