فراکسیۆنی کۆمەڵ: لەگەڵ یەك بازنەیی هەڵبژاردندا نین

لڤین:
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ یەك بازنەیی نین بۆ هەڵبژاردنەكان چونكە دەرفەتی زۆر بۆ ساختەكاری دەڕەخسێنێت، لە زۆرینەی وڵاتانی دنیاش یەك بازنەیی باوی نەماوە.
عه‌بدولستار مه‌جید، رايگه‌یاند، ئێمە لەگەڵ ئەوەین كە هەرێمی كوردستان بكرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن و ئەوە بە پەسەند دەزانین.
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاندووه، ” ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه دووباره نه‌بێته‌وه كه ساخته‌كارییه‌كی زۆر كرا”.
عه‌بدولستار مه‌جید، وتى: “به‌شێكى ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى به ساخته‌كارییه‌وه هه‌یه، ئێمه تۆمارى ده‌نگده‌ره‌كانمان 400 هه‌زار جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئاخر ئێمه به‌مه‌وه ده‌مانه‌وێت بچینه هه‌ڵبژاردنه‌وه؟! خولى پێشووى هه‌ڵبژاردن 36 په‌رله‌مانتار به ساخته‌كارى بوونه‌ته په‌رله‌مانتار”.