سەتڵە ماستەكە

لە هەرزەكاریی هاورێیكمان هەبوو ماڵیان لە گوندبوو
لەشار كچێكی خۆشەویست مانگی دووجار ئەهاتەوە بۆ بینیی
جا جاران لە گوند نەریت وابوو كە ئەهاتی بۆ شار دیاریەكیان ئەنارد بۆ خزم كەس جا دیاریەكە یان بەرووبومی كوشتوكاڵی بوو وەك ترێ و هەرمێ و تەماتە و خەیار ..هتد
یان سەتڵێك ماست بوو
ئەو هاورێیەی ئێمە كە ئەهات دایكی هەموو جارێك سەتڵێك ماستی پیا ئەنارد بۆ خوشكەكانی
ئەمیش كە ئەگەیشتە شار سوك و ئاسان ئەخستە دەستی خانمی دڵداری ، ماڵی پوریش تا ئەم چركە ساتە ماستیان نەبینی
بۆ ڕێ وونی كە سەڵتەكەی ئەبردوە بۆ دایكی كیسەك خوێی تێ ئەكرد
ئەو كات نەریت بوو لەكاتی گەراندنەوەی سەتڵی ماست كیسەك خوێ تێبكەیت وەك ئاماژەیەك بۆ سوپاسگوزاری
ئەم حیكاتە چەند ساڵی خەیاند ماڵی دڵدار بۆ خۆیان هەر سەرتوێژی مەڕە زەردیان ئەخوارد ماڵی پوریش ئاگایان لە محمودی بێزەواد نەبوو
كاتێك دەستەكە كەشف و ئەو هاورێ ئێمە لە یۆنان تەقلەی لێ ئەدات
جا مەسلەی پارەی بەغدادیش وەك سەتڵەماستەكی لێهاتووە هەر بەغداد ئەینارد بۆ ئەم میللەتە ئەمانیش سوك و ئاسان ئەیانخوارد ئێمەش ئاگامان لە هیچ نەبووە
ئێستا بەغداد دەستەكەی كەشف كردون بۆیە بە كیسە خوێكان ناخەڵەتێت
هەرێمش ئیحراج بووە نازانێت چی بكات ڕێ راكردنیشی نیە وەك هاورێكەی من
چارە رێكەوتنە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button