فراکسیۆنی پارتی هۆشداریی بە سەرۆکی پەرلەمان دەدات

لڤین:
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، سەرۆکی فراکسیۆنەکە دەشڵێت، “ئێمە داوا لە سەرۆکی پەرلەمان ناکەین بۆ بەستنی کۆبوونەوەکان، بەڵکو هۆشداریی پێدەدەین”.
زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایانگەیاند فەرزی ئیرادەی لایەنێکی سیاسی بەسەر هەرێم و دواتر بە سەر پارتیدا قبوڵکراو نیە و پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌وێته بۆشایی یاسایی.
ئەوەشخرایەڕوو “پارتی تا ئێستا پێی باش نه‌بووه رێژه‌یی یاسایی خۆی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان به‌كاربهێنێت، به‌ڵام فه‌رزی ئیراده له هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكرێت و ئه‌گه‌ر ناچاربێت ئه‌وا زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنێت”.
زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئەوەشی وت؛ “ده‌بێت یه‌كێتى بزانێت نه هه‌ولێر به‌غدایه‌و نه په‌رله‌مانى كوردستانیش په‌رله‌مانى عێراقه، تا بتوانن په‌رله‌مان په‌كبخه‌ن”.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوە شکرد، “بەداخەوە، بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی 13-03-2022 لایەنگیریی تەواوی تەنیا هێزێکی سیاسیی لەنێو پەرلەمانی کوردستان کرد، وەک ئەوەی بیری چووبێت بە دەنگی زۆرینەی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانەکانمان بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
وتیشی؛ مومارەسەنەکردنی دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیاریکردنی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، لەوەی پەرلەمان پەکبخرێت بە بیانووی ئەوەی کە هێزەکەی ئەو داوایەکی هەیە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، بیانوویەکە لە دەرەوەی پەیڕەوی پەرلەمانی کوردستان و یاسا بەرکارەکانە”.
زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو؛ ” داواكاریمان بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مان نییه، به‌ڵكو هۆشداریمان بۆى هه‌یه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نین، بابه‌تى یاساى هه‌ڵبژاردن‌و كۆمیسیۆن پێكه‌وه بهێننه په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌وه‌نه‌كات، ئه‌وا پارتى زۆرینه‌ى خۆى به‌كارده‌هێنێت‌و بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر كه‌س ناوه‌ستێت.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21