کەشناسی: سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزێت

لڤین:

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم پێشینییەكانی كەشوهەوای سبەینێى پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و شاری کەرکوکی بڵاوكردەوە:

 پارێزگاى هەولێر کەشى پێشبینیکراوى سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک.

 پارێزگاى سلێمانى سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک.

 پارێزگاى دهۆک، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک.

 پارێزگاى هەڵەبجە، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنیوان نیمچە هەور دەبێ هەندی کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.

 پارێزگاى کەرکوک، سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button