پەرلەمانتارێکی گۆڕان نامەیەک بۆ مەسرور بارزانی دەنێرێت

لڤین:
پەرلەمانتاریکی گۆڕان لهنامهیهكدا بۆ مهسرور بارزانی نوسیویهتی، لەپاڵ کاری سیاسەتمەداریتدا کەسێکی هونەری و شێوە کاریت، کە ئەوەش واتای ئەوە دەگەیهنێت، دەبێت لە پێش هەموو لایەک بە خەمی هونەر و کەلتوری گەلەکەتەوە بیت، چونکە لە ناو هەموو دنیادا کەلتور لەسەر بنەمای هونەر پێش یاخود پاش دەکەوێت.
گۆران عومهر، ئهندامی فراكسیۆنی گۆڕان لهنامهیهكدا بۆ مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان نوسیویهتی “جەنابی سەرۆکی حکومەت لەم نامەیهی ئاڕاستەی جەنابتی دەکەم، هیوادارم کاری جددی لەسەر بکرێت و ڕۆڵی سەرەکی جەنابتانی تیادابێت، لەسەر بنەمای ئەوەی جەنابت لەپاڵ کاری سیاسەتمەداریتدا کەسێکی هونەری و شێوە کاریت، کە ئەمەش واتای ئەوە دەگەیهنێت کە دەبێت لە پێش هەمولایەک جەنابت بە خەمی هونەر و کەلتوری گەلەکەتەوە بیت، چونکە لە ناو هەمو دنیادا کەلتور لە سەر بنەمای هونەر پێش یاخود پاش دەکەوێت”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژهی بهوهشكردووه “لە رۆژگاری ئەمڕۆدا هونەر بەهەموو جۆرەکانییەوە لە گێژاوێکی زۆر نادیاردایە و بەرەو دوادێت، لەم نامەیەدا دەمەوێت بەڕونی تیشک بخەمە سەر لایەنی دراما و فیلم، کە لەم ساتەی ئێستایدا هێندە ڕوەو دواو لەناوچونە بەهۆی ئیهمالکردنی دەرهێنەر و ئەکتەری ڕەسەنی کوردی، دەرخستن و هێنانە ناوەی فیلمی دۆبلاژی بێ مانا و دژ بەداب و نەریت و ئاینی کۆمەڵگای کوردی، کە لە ئێستادا ئەوەی چەندین سەدەیە دوژمن نەیتوانیوە کلتور و دابونەریتی کوردی تێکبدات، چەند کەناڵێکی هەڵپەرست بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیان لە کەمتر لە دەیەیەکدا کردیان و ئەنجامەکەشی لە بەرچاو هەمووان ڕوون و ئاشکرایە، ئەوەتا دەبینین لە دادگاکان ژمارەی ئەوانەی جیادەبنەوە وا یەکسان دەبێتەوە بەژمارەی ئەوانەی هاوسەر گیری دەکەن”.
دەشڵێت “تاکە چارەسەر بۆ گێڕانەوەی شکۆی خێزان، راگرتنی سەرجەم ئەو فیلم و زنجیرانەیە، لە جیاتی ئەوان دەستی ئەکتەر و دەرهێنەری کورد بگیرێت و پشتگیری تەواوەتیان بکرێت لە هەمو روەکانەوە، ئەوکات ئێمە دەتوانین کەلتور و دابونەریتی جوانی خۆمان نیشانی گەلانی دنیا بدەین بەو چەکەی دەستمان کە هونەرە ئەو جەنگە ببەینەوە کە کەلتور و مێژوی جوانی کوردی بردوەتە لێواری مەرگ، بێگومان کردنی ئەمەش زۆر قورسە گەر بەجددی کاری لەسەرنەکرێت و دەستی حیزبی و گەندەڵ کاری لێ دەر نەکرێت”.
ئهوهشی خستوهتهڕوو “ناکرێت و نابێت هونەرمەندێک یان دەرهێنەرێک بەهۆی کارێکەوە زیاد لە جارێک سودمەندبێت لە وەرگرتنی چەندین ئیمتیازی خانو، زەوی و سەیارە تەنها لەبەرئەوەی سەر بەلایەنێک لە لایەنە دەسەڵاتدارەکان بێت و دەرهێنەرێک یان هونەرمەندێکیش سێیەکی تەمەنی لە خزمەتی فیلم و درامادا بەڕێکردبێت و نان نەبێت بیخوات، داواکارم لە زوترینکاتدا خوێندنەوەی جددی لەسەر ئەم بابەتە بکەن و هەستن بە بڕیاردان و ڕاسپاردنی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بۆ کارکردنی جددی”.