وەزارەتی پەروەردە کۆتا خشتە و کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی ٩ و ١٢ی بڵاوکردەوە

لڤین:
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم كۆتا هەمواری خشتە و كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە.
بەپێی ئەو هەموارەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە لە خشتەی تاقیكردنەوەكان كردوویەتی، تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە 21ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و خولی یەكەمی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە 10-5-2022 دەستپێدەكات.
هەر بەپێی هەموارەكە، خولی یەكەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 27-6-2022 دەستپێدەكات و خولی دووەم لە 20-8-2022 دەستپێدەكات.