شاری کۆیە.. خۆپیشاندان دەستی پێکرد

لڤین:
کەمێک بەر لە ئێستا هاووڵاتییانی شاری کۆیە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و رێگای سەرەکی هاتوچۆی هەولێر بۆ سلێمانییان داخست.
بەشێک لە هاوڵاتییانی شاری کۆیە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و رێگای تەقتەق – کۆیەیان داخستووە کە هاوکات رێگایەکی سەرەکیی هاتوچۆی هەولێر – سلێمانییە.
بەپێی زانیارییەکان هاووڵاتییان نیگەرانن لە دۆخی شارەکە و داوای قەدەغەکردنی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان دەکەن بەناوشارەکەیاندا.