ڕووسیا ئۆکرانیا بە هێرشکردنە سەر عەمبارێکی نەوت تۆمەتبار دەکات

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، هێزەکانی ئۆکرانیا توانیویانە بە باشی بەڕەنگاری هێزەکانی ڕووسیا ببنەوە لە کاتێکدا وا بۆ ماوەی شەش هەفتەیە شەڕ بەردەوامە لە ئۆکرانیا.

بەرپرسانی ئۆکرانی و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە سوپای ئۆکرانیا دەستکەوتی گەورەی لە دەوروبەری کیێڤی پایتەخت بەدەستهێناوە.

ئۆلێکسی ئەریستۆڤیچ ڕاوێژکاری سیاسی ڤۆلۆدیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی “هێزەکانمان هێزەکانی ڕوسیایان بۆ باکوری ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵات ڕاودەنێن و دوژمن لە کیێڤ دوور دەخەنەوە”.

هەواڵگری سەربازی بەریتانیا پشتگیری لە هەندێک لە بانگەشەکانی ئۆکرانی کردووە.

مارشال میک سمیس جێگری سەربازی بەریتانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئۆکرانیا بەردەوامبوون لە دەستپێکردنی هێرشی سەرکەوتووی پێچەوانە بەڵام سنووردار بووە بۆ ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی کیێڤ.

سمیس وتیشی “هێزەکانی ئۆکرانیا گوندەکانی سلۆبۆدان و لۆکاشیفکایان هەتا باشوری چێرنیهێڤیان کۆنتڕۆڵکردونەتەوە و کە بە یەکێک لە ڕێگا سەرەکییەکانی دابینکردن نێوان شارەکە و کیێڤ دەدەنرێت.” ئاماژەشی بەوەدا کە ڕووسیا بەردەوامە لە بۆردومانی موشەکی و ئاسمانی کیێڤ و شیرنێهێڤ.”

بەرپرسانی ڕوسیا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند ئۆکرانیا بە هەلیکۆپتەرهێرشی کردۆتە سەر ناوچە سنورییەکان بۆ سەر ئەمبارێکی گەورەی گلدانەوەی نەوت لەشاری بێلگۆرۆدی ڕوسیا کە نزیکەی 35 کیلۆمەتر دوورە لە سنوری ئۆکرانیاوە.

پارێزگاری هەرێمەکەی ڕوسیا ڕایگەیاند بەهۆی هێرشەکەی ئۆکرانیاوە ئاگر کەوتووەتەوەو دوو کەسیش بریندار بوون.

بەرپرسانی ئۆکرانیش دەستبەجێ تێوەگلانی ئۆکرانیایان لە هێرشەکە پشتڕاست نەکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button