ڕێکەوتی لەسێدارەدانی سەدام دیاری بووە بۆ زەواجی ئەحمەدی کوڕی مالکی

 وەرگیراوە لەفەیسبووکی توانا عوسمان
ئێوارەی 29 ی دوانزەی 2006 “ڕۆژێک پێش جەژنی قوربـان” لەماڵی نوری مالکی سەرۆک وەزیران میوان بوین “ئەحمەدی کوڕی مالکی ژنی ئەهێنا” لەوێ مالکی لەمیوانە بەرپرسەکانی پرسی، پێتان چۆنە لەسێدارەدانی سەدام پێشبخەین بۆ ئەمشەو؟
ئێمەش بەگشتی وتمان بۆ نا، بیکە.
ئیتر مالکیش ستافەکەی ڕاسپارد کەبە ئەمەریکیەکان بڵێن ئەمشەو سەدامیان تەسلیم بکەن تا لەسێدارەی بدەین، ئەمەریکیەکانیش پەیوەندیان زەڵمـای خەلیل زادی باڵوێزی ئەمەریکاوە کرد کەئەو شەوە لەدوبەی بوو، ئەویش پێی وتن با پرس بەواشنتۆن بکەم، دوای ڕەزامەندی سەرۆک بـوش، نیوەشەو ڕازی بوون سەدام تەسلیمی عێراقیەکان بکەن.
“کاتژمێر سێی بەرەبەیانی 30 مانگ، مولازم جاکسۆن و وەڕگێڕی لوبنانی جۆزێف سەدامیان لەزیندانەکەی لەخەو خەبەرکردبۆوەو بەکۆپتەر هێنایان بۆ بارەگای هەواڵگری سەربازی لەئەعزەمیە”.
ئێمەش لەسەر داوای مالکی وەک 13 بەرپرسی عێراقی و وەک شایەت لەو ڕێوڕەسمەکەدا چوینە ئەوێ، دەوروبەری کاتژمێر چوار، سەداممیان هێنایە سەر تەختی لەسێدارەدان، سەدام ڕەنگی پەڕیبوو، نازانم هی ترس بو یان هی بێ هەتاوی، دیقەتم دا لەبەر دەمی خۆیەوە قسەی ئەکرد، بەخۆی ئەوت مەترسە لەمردن، مردن قەدەری پیاوە، چەند جارێک ئەمەی وتەوە.
لەوێ پاسەوانێک قسەی توندی بەرامبەر کرد، سەدامیش جوابی توندی دایەوە، ئیتر دوای ئەوە سەدام بەقاپوتە ڕەشەکەیەوە بەبەرچاومانەوە لەسێدارەدرا.
عەبدولکـەریم عنێزی، وەزیری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراق.
تێبینی: ئەوەمان ئەزانی کەسەدام لەسەر چالاکیەکی حزبی دەعوە لەڕووداوی دوجەیل لەسێدارەدرا، بەڵام نەمانئەزانی ڕێکەوتی لەسێدارەدانی دیاری بوە بۆ زەواجی ئەحمەدی کوڕی مالکیە.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button