میدیای گۆڕان: چوار سەرکردەی پارتی دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە

لڤین:
چوار سەرکردەی پارتی دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و لە ئێستادا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای فەڕمی بزووتنەوەی گۆڕان، هەریەك لە کەریم شنگالی، زەعیم عەلی، سالار عوسمان و کرمانج عەبدوڵا کە چوار سەرکردەی پارتیین بەهۆی نەخۆشییەوه باری تەندروستیان ناجێگیرە.
کەریم شنگالی و زەعیم عەلی کە ئەندامی سەرکردایەتی پارتیین و سالار عوسمان، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیر و کرمانج عەبدوڵا، بەرپرسی لقی (23)ی مەخموری پارتی دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.