کەی بڕیاری پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان دەدرێت؟

لڤین:
پهرلهمانتارێكى كوردستان ڕایدهگهیهنێت، “هەوڵمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكهى ئەنجومەنی وەزیرانو دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەیە، بەتایبەت لەئێستادا کە دۆخى داهاتى هەرێم زۆرباشە”.
عومهر گوڵپى ئهندامى لیژنهى دارایی لهپهرلهمانى كوردستان ئاشكرایكردوه، “ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانو مامۆستایان یەکێک لەکارە نایاساییەکانی کابینەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران بوو، تائێستاش ئەم کابینەیە بەردەوامە لەم پێشێلکارییەی مافی فەرمانبەرانو مامۆستایان”.
وتیشی، ئەگەرچی پاساوی کابیەی پێشوو دابەزینی نرخی نەوتو شەڕی داعشو خراپی دۆخی دارایی بوو، بەڵام لە هیچ دۆخێکدا بڕیاری حکومەت توانای ڕاگرتنی مافێکی فەرمانبەرانی نیە کە یاسا بەخشیویەتی، بۆیە هەوڵمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانو دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەیە، بەتایبەت لە ئێستەدا کە دۆخى داهاتى هەرێم زۆر باشە.
دەشڵێت بۆ ئەو مەبەستە، لە (٢ی ٩ی ٢٠٢١) پێشنیازە بڕیارێکمان بەناونیشانی (پابەندکردنی حکومەت بە ئەرک و پابەندییە داراییەکان) پێشکەشکرد کە یەکێک لە ماددەکانی دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە بە نووسراوی ژمارە (ک/٢٩٤٣) لە (٢٩/١١/٢٠٢١) دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پێشنیازە بڕیارەکەیان بۆ گەڕاندینەوە، لەسەر بنەمای بۆچوون و پێشنیاری لیژنەی کاروباری یاسایی هۆکارەکەیان بۆ نەبوونی هیچ بۆشاییەکی یاسایی لەو بارەیەوە گەڕاندبوویەوە.
پاشان ئێمە کە ژمارەمان (٢٣) ئەندامی پەرلەمان بوو، جارێکیتر جەختمان لە پێشنیازە بڕیارەکەمان کردەوەو لە بەرواری (١ی ١٢ی ٢٠٢١) پێشنیازە بڕیارەکەمان خستەوە بەردەست دەستەی سەرۆکایەتی تاوەکو بابەتەکە بخرێتە بەردەست پەرلەمان بۆ بریارلەسەردان بە پێی ماددەی (٨٠)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
هەروەها بە نووسراوی ژمارە (١٦٣) لە (٣٠ی ٣ی ٢٠٢٢)، جارێکیتر بەدواداچوونمان بۆ ئەو پێشنیازە بڕیارە کردەوە، ئەوەش وەک بەدواداچوونو فشار بۆ داوای ڕەوای مامۆستایانو فەرمانبەران، بەردەوامیش دەبین.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21