وەزارەتی پەروەردە کاتەکانی دەوامی خوێندنگە و قوتابخانەکانی کەمکردەوە

لڤین:

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی دەوامی خوێندنگە و قوتابخانەکان.
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە :
پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان دەکەین، وەزارەتی پەروەردە لەمانگی رەمەزاندا بریاریدا کە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن بەم شێوەیە دەبێت :
١- دەوامی بەیانیان کاتژمێر(۸:۰۰)دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە .
٢- دەوامی نێوەرۆیان کاتژمێر( ١٢:١٥) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە .
٣- دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئێواران کاتژمێر (٤:٣٠) دەستپێدەکات، ئەو ناوەندانەی خوێندیش کە پێش بانگی ئێوارە بۆیان نەگونجا دەکرێت کاتژمێر (٧:٣٠ )دەست پێ بکەن. بەهەمان شێوەی دەوامی بەیانیان و نێوەرۆیان پێنج خولەک لە وانەکانیان کەم دەکرێتەوە.
٤- ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆرانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن، هەر مامۆستایەک کە کۆتا وانەی تەواو بوو بەئاگاداری بەڕێوەبەر دەتوانێت ناوەندی خوێندن بەجێبهێڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button