عەلی حسێن: بەدڵنیایی رای جیاواز لەنێو مەكتەبی سیاسی دەبێت

لڤین: ئەندامێكی سەركردایەتی پاری رایگەیاند لە نێو ئەندامانی قیادی و مەكتەبی سیاسیان رای جیاوز هەیە، بەڵام ئەوان یەك سەریان هەیە كە مەسعود بارزانیە.

عەلی حسین، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیاند: مەبدەئییەن بڕیاردراوە كۆنگرە ئەنجام بدرێت، پەیڕەو و پرۆگرام دیراسەكراوە و مناقەشەی پێویستی لەسەركراوە و هەموو پێداویستییەكانی كۆنگرە ئامادەكراوە، ئەوەی تا ئێستاش كۆنگرە نەكراوە، تەنها بابەتی كۆرۆنا بووە ئەگینا هیچ گرفتێكمان نەماوە.

ناوبراو وتیشی: هێشتا بڕیار لە ژمارەی بەشداربوانی كۆنگرە نەدراوە چۆن و چەند دەبێت لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاری لێ دەدرێت و لەو كۆبوونەوەیەشدا رەچاوی پەیڕەوی ناوخۆی حزبیش دەكرێت.

عەلی حسین رایگەیاند “راوبۆچوونی جیاواز لەناو هەموو حزبێكی سیاسییدا هەیە، ئەگەر حزبێك رای جیاوازی تێدانەبێت زیندووێتی نییە و دیموكراتیەتی تێدانییە، بەڵام پارتی رێبەرێكی هەیە كە سەرۆك مەسعود بارزانی-یە و یەكێكە لە حزبەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە دەتوانێت بڕیاربدات و خاوەنی قسە و بڕیاری خۆی بێت”.

ئەو وتیشی “بەدڵنیایی رای جیاواز لەنێو ئەندامانی قیادی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی دەبێت، بەڵام ئێمە رەمزێكمان هەیە و ئەو حزبەش كە گرفتی نەبێت پارتییە”.

رەتیكردەوە باڵباڵێن لە نێو حزبەكەیدا هەبێت وتیشی: پارتی یەك باڵی هەیە و یەك سەری هەیە ئەویش سەرۆك مەسعود بارزانی-یە، حزبێكی گەورەین خاوەن قەزیەیەكین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاساییە ئەم جۆرە قسانەشمان رووبەڕوو بكرێتەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button