ڕووسیا هاتنی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپای بۆ وڵاتەکە قەدەغە کرد

لڤین:

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، ڕووسیا  ژمارەیەکی زیاتری بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپای خستۆتە لیستی ئەو بەرپرسانەوە کە چیتر ناتوانن بێنە ڕووسیاوە، لەو بەرپرسانەش یاسادانەران و کەسایەتییە دیارەکان و ڕۆژنامەنووسەکان دەگرێتەوە، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی گوایە دەستیان هەبووە لە سەپاندنی سزاکاندا بەسەر ڕووسیادا.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی ” قەدەغەکردنەکە بەسەر بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی ئەوروپادا جێبەجێ دەکرێت، لەوانەش ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمسیۆنی ئەوروپا و ڕابەرانی پێکهاتە سەربازییەکەی یەکێتیەکە، هەروەها زۆرینەی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا کە پشتگیری لە سیاسەتی دژ بە ڕووسیا دەکەن.”

یەکێتی ئەوروپا و ئەمەریکا و ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ڕۆژئاوا سزای ئابووریی و سیاسیی توندییان بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە، ئەوەش بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا.

مۆسکۆ وتی لیستە ڕەشەکەی نوێنەرانی هەندێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ڕۆژنامەنووسان و کەسایەتییە دیارەکان دەگرێتەوە، کە ” بەتایبەتی بەرپرس بوون لە پشتگیریکردن لە سزا نایاساییەکانی دژ بە ڕووسیا.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button