ئەردۆغان: سوورم لەسەر ئەوەی پوتین و زێلێنسکی پێکەوە کۆبکەمەوە

لڤین:

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاوی کردەوە کە ، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند “سوورم لەسەر ئەوەی بەڕێز پوتین و بەڕێز زێلێنسکی بەیەکەوە کۆببنەوە، بە هەردووکیان دەڵێین ‘ئیدی ئامانجمان ئەوەیە بەزووترین کات ئێوە پێکەوە کۆبکەینەوە.”

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی رۆژنامەنووسێکدا دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا و ئەگەری پێکەوە کۆبوونەوەی پوتین و زێلێنسکی، رایگەیاند “سوورم لەسەر ئەوەی بەڕێز پوتین و بەڕێز زێلێنسکی بەیەکەوە کۆببنەوە، بە هەردووکیان دەڵێین ‘ئیدی ئامانجمان ئەوەیە بەزووترین کات ئێوە پێکەوە کۆبکەینەوە'”.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی هەڵوێستی تورکیاش لە جەنگی رووسیا و ئۆکراینا گوتی: “دوای ئەو رۆڵە گرنگەی تورکیا بۆ هێنانەکایەی ئاشتەوایی گێڕای، ئەوە دەبینرێت کە هەڵوێستی یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا بەرامبەر بە وڵاتەکەمان گۆڕاوە. تورکیا لە کۆتاییدا بووە خانەخوێ و ئیدی هەوڵی میوانداریکردنی شاندە دانوستانکارەکان دەدات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button