علی باپیر: بەرهەم ساڵح شایستەترە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار

لڤین:
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان ڕایدەگەیەێت، بەرهەم ساڵح شایستەترە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و هەر ئەویش زیاتر دەتوانێت حەقی پێگەكەی بدات.
عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرچەند سەرۆك كۆمار لە عێراقدا زۆر دەسەڵاتی نییە و دەستكراوە نییە، بەڵام پێموایە بەرهەم ساڵح ڕۆڵێكی باشی بینیوە، بۆیە شایستەترە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.
وتیشی” تەنها بەرهەم ساڵحیش، زیاتر دەتوانێت حەقی پێگەكەی بدات هەم بەنسبەت شیعەكان و عەرەبی سوننە و هەرێمی كوردستانیشەوە”.