وتەبێژی هەدەپە هۆشداری دەداتە حیزبەکانی هەرێمی کوردستان

لڤین:
میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردەوە کە وته‌بێژی هه‌ده‌په هۆشداری دایە پارەتە سیاسیەکانی هەریمی کوردستان و داوای کرد نەکەونە گەمەی ئاکەپە و مەهەپە و داوای کرد گورز نەدەن لە دەسکەوتە نەتەوەییەکان.
ئه‌برو گونای وتەبێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هەدەپە) له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ساز كرد بەسێک لە قسەکانی بە زمانی کوردی بوو تیادا وتی: نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ بووه هێمای هاوپه‌یمانی كوردان. ئه‌و وێنه‌یه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كان خرایه‌ڕوو هێما و نیشانه‌ی هاوپه‌یمانی كوردان بوو. گه‌لی كورد ئیتر ئازادی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وێت.
باسی لەوەشکرد: ئه‌وانه‌ی دژایەتی كوردان ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت كوردان بكه‌نه بنده‌ست. ئاكه‌په و مه‌هه‌په له‌سه‌ر كورد ده‌سه‌ڵاتداری و هێرشه‌كانیان گه‌وره‌كردووه. نایانه‌وێت كه كورد له هیچ شوێنێک یه‌كبگرن. به‌ڵام كورده‌كان له دژی تواندنه‌وه‌ی كولتوری و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان له هه‌موو شوێنێك خۆڕاگرییان كردووه و درێژه به به‌رخودانی خۆیان ده‌ده‌ن.
وتەبێژی هەدەپە هۆشداری دایە حزبەکانی هەریمی کوردستان وتی “هه‌ر بۆیه هه‌موو لایه‌نه‌كان و به تایبه‌تیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باشوری كوردستان ئه‌و به‌رخودانه ببینن و نه‌كه‌ونه ناو پلانه‌كانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پشتگیری له پلانه‌كانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په بكه‌ن ئه‌وه بۆ ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌بێته گورزێكی قورس. به‌ڵام ئیتر گه‌لی كورد ئه‌و گورزانه‌ی ناوێت”.
لە قسەکانیدا ئەبدو وتیشی: گه‌لی كورد له گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆز په‌یامی گرنگ و وه‌ڵامی گه‌وره‌ی دایه‌وه. پێویسته هه‌موو كورد خاوه‌نداری له‌و وه‌ڵامه بكه‌ن و داواكاری هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی جێبه‌جێ بكه‌ن. پێویسته باشوری كوردستان نه‌كه‌وێته ناو گه‌مه‌كانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په و پێویسته پشت له گه‌لی كورد نه‌كه‌ن.
ئەم لێدوانەش ئەوەش دوای ئەوەدێت کە بەشێك لە میدیاکان بڵاویان کردەوە کە پارتی و سوپای تورکیا پیلانیان داناوە لەم مانگەدا هێرش بکەنە سەر گەریلاکانی پەکەکە.