یەکگرتووی ئیسلامی: خاوه‌نی بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆمانین، ناچینه‌ ناو ئه‌جێندای ده‌ره‌كی

لڤین: 

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، هەڵوێستی یەكگرتوو دوورە لە چوونە ناو هەر ریزبەندی و ئەجێندایەكی دەرەكی و نەخوازراو، بەڵكو یەكگرتوو خاوەنی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی خۆیەتی.

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، لایەنە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمی كوردستان وێڕای هەموو جیاوازیەكانیان، دەبوایە بەیەك بەرنامە و پرۆژەی نەتەوەیی و نیشتمانی هاوبەشەوە لە بەغداد مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەكەدا بكردایە نەك وەك ئێستا تەنها شەڕی پۆست و ئیمتیازاتی حزبی خۆیان بكەن.

یەکگرتووی ئیسلامی، راشكاوانە رایدەگەیه‌نین هەڵوێستی یەكگرتوو دوورە لە چوونە ناو هەر ریزبەندی و ئەجێندایەكی دەرەكی و نەخوازراو، بەڵكو یەكگرتوو خاوەنی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی خۆیەتی.

دەشڵێت: هەڵوێستەمان كرد لەسەر لاوازكردنی رۆڵی پەرلەمان و شكستی حكومەت لە ئەنجامدانی هەر چاكسازیەكی راستەقینە لەسەرجەم بوارەكانی حوكمڕانیدا بەتایبەت سێكتەرەكانی كارەبا و رەخساندنی هەلی كار و دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان و سوتەمەنی بە نرخێكی گونجاو و دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا.

وتوشیەتی: پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستە پێویستە لەرێگای سازان لە نێوان فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بە زووترین كات یاسای هەڵبژاردنەكان هەموار بكرێت و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كارابكرێتەوەو هەموو پێداویستیەكانی تر تەواو بكرێن بۆ ئەوەی بەهیچ پاساوێك ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا دوانەكەوێت.

ئاشکرایشکردووە، ئەنجومەنی سەركردایەتی دەسەڵاتی تەواو دەدات بە ئەنجومەنی جێبەجێكردن و دەزگا بەرپرسەكانی تری حیزب بۆ ئەوەی هەموو ئامادەكاریەكی پێویست بگرنە بەر بۆ بەشداربوونێكی كارا و بەهێز لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button