وەزیری شارەوانی:

سەرجەم ماستەرپلانی شارو شارۆچكەكان پێویستیان بە گۆڕانكاری هەیە

لڤین: وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، رایگەیاند، لە ئێٍستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و لە ماسترە پلانی شار و شارۆچكەكان و لەبەر ئەوەی سەرجەمیان پێویستیان بە ئەبدەیتكردنەوە هەیە.

ساسان عەونی رایگەیاند: مامەڵە لەگەڵ سێ جۆر ماستەرپلاندا دەكەین، یەكەمیان ئەو ماستەرپلانانەن بۆ شار و شارۆچكەكان جێبەجێكراون، بەشێكی دیكەیان ئەو ماستەرپلانانەن چوونەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوەوە، بەڵام تەواو نەكراون، بەشێكی دیكەشیان پەیوەندی بەو شار و شارۆچكەكانەوە هەیە تا ئێستا ماستەرپلانیان نییە و لە هەر سێ جۆریشیاندا گرفتی جۆراوجۆر هەیە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتیشی: ئەو ماستەرپلانانەی تەواو كراون و چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوەوە، تیایاندایە ماوەی 10 ساڵ زیاتر بەسەر جێبەجێكردنیاندا تێپەڕیوە و ئێستاش پێویستییان بە گۆڕانكاری و ئەبدەیتكردنەوە و چاكسازی هەیە.

ناوبراو لەبارەی گۆڕینی رەگەزی زەوی، رونیكردەوە: بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستی تاكەكان و فراوانی شارەكان، گۆڕینی رەگەزی زەوی بە یاسا رێكخراوە و یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكانیش رێگە بە گۆڕینی رەگەزی زەوی دەدات و ئەو دەسەڵاتەش دراوەتە ئەنجوومەنەكانی شارەوانی كە بەپێی پێداویستی و فراوانبوونی شارەكان بۆ بەكارهێنانی زەوی ئەو دەسەڵاتە هەیە بۆ گۆڕینی رەگەزی زەوی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button