تەرمی کۆچبەڕێکی کورد دۆزرایەوە

لڤین:

شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یونان ڕایگەیاند:” دوای زیاتر لە سێ مانگ بەسەر ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک دوورگەی سانتۆرینی یۆنانی بەیانی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە دۆزینەوەی تەرمێکی یەکێک لەو کۆچبەرە کوردانەی لە دەزگای لوتکە تۆمار کرابوون بەناوی پارێز ناسح محمد تەمەن بیست و دوو ساڵە.”

نوێنەری دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند، لەو ڕووداوەدا کە لە نزیک دوورگەی سانتۆرینی ڕووداوە لە ٢١-١٢-٢٠٢١ بیست و حەوت کۆچبەری کورد بیسەرشوێن بوون تا ئیستا چوار تەرمیان دۆزراونەتەوە.

هەروەها وتیشی لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک حکومەت و سفارەتی عێراقی ئاگادارکراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button