جۆو بایدن نامەیەکی بۆ سەرۆکی هەرێم نارد

لڤین:
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و نامەیەکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای گەیاندە نێچیرڤان بارزانی.
رۆژی چوارشه‌ممه 30ی ئاداری 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له ماتيو توله‌ر، باڵيۆزى ئەمریکا له عێراق كرد. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، “له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به‌ڕێز باڵيۆزى ئەمریکا نامه‌يه‌كى سه‌رۆك جۆ بايدن سه‌رۆكى ویلایەتە يه‌كگرتووه‌كانى ئەمریکای گه‌ياندووەتە سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كه تێیدا جه‌خت له پشتگيريى ئەمریکا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه”.
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا دۆخى سياسيى عێراق، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشبينييه‌كانيان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسی له وڵات تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هه‌بوونى سيستمێكى حوكمڕانيى ته‌ندروست له عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى متمانه و هاوبه‌شيى راسته‌قينه و پابه‌نديى به ده‌ستوور و بنه‌ماكانيه‌وه كه ته‌نيا رێگه‌يه بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و جه‌ختيان له گرنگيى بنياتنانى متمانه و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شیى نێوان لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
گفتوگۆى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر ياساى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان له به‌غدا و كارى پێكه‌وه‌يى له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان، گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراينا و كاريگه‌رييه‌كانى و وتووێژى ڤيه‌ننا له‌سه‌ر دۆسيه‌ى ئه‌تۆمى چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه كۆنسولى گشتيى ئەمریکا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.