کەشناسی: ئەمشەو باران دەبارێت

لڤین:

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەشی پێشبینی رایگەیاند:” ئەمشەو لە بەشێک لە لەشارەکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە و چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بەشی پێشبینی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە  و هەولێر ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی شەودا ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگادا  بۆ چەند کاتژمێرێک پاشان کەشە کە سەقامگێر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆڕێت.

ئاشکراشیکردوە، سبەی پێنجشەممە،  ئاسمان لەنیوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزبونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەرزترین پلەی گەرما(23) و نزمترین پلەی گەرما(13)پلە دەبێت.

سەبارەت بە رەوشی پارێزگاکانی کەرکوک و دهۆک لە ئەمڕۆدا کەشناسی ئاشکرایکردوە، ئاسمان لەنێوان  نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.

هەروەها بۆ سبەیش پێشبینی دەکرێت کەشوهەوا جێگیری بەخۆیەوە ببینێت و ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button