گەرمیان.. سێ ڕووداوی هاتووچۆ شەش برینداری لێدەکەوێتەوە

لڤین:

هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەینێت،بەهۆی سێ ڕوداوی هاتوچۆی جۆرا و جۆر، شەش کەس بریندار بوون، سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ (سێ شەمە) بەهۆی سێ ڕووداوی هاتوچۆوە شەش کەس برینداربون، ڕوداوی یەکەم ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا مینی پاس خۆی کێشاوە بە ڕاگری پردی گەڕەکی گۆران، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی برینداربوو.

هەروەها لەڕوداوێکی تری هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان بارهەڵگرێک و پاسکیل سوارێک لە گەڕەکی شەهیدان، پاسکیل سوارەکە برینداربوو،

هاوکات بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا هایلۆکس و دووتەنی بارهەڵگر، لە سەر ڕێگای کەلار ڕزگاری، چوار کەس برینداربوون و سەرجەم بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە هەر سێ ڕوداوەکە دەستی پێکردوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button