سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لێدوانی كه‌سێك به‌ناوی بزوتنه‌وه‌كه‌وه‌ بۆ میدیایه‌كی پارتی ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت زەید شێخان ماوەی ساڵ و نیوێک دەبێت کە بە فەرمی دەستی لەکار کێشاوەتەوە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان و هیچ پەیوەنیەکی بە جڤات و بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە.

شایەنی باسە  زەید شێخانی، لە دەزگایەکی ڕاگەیەندنی پارتی وەک ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ناساندبووی  لە بارەی هێرشکردنە سەربارەگاکەی پارتی وتبووی : ”سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، سووتاندنی بارەگای ھەموو کوردە، ئەگەر بارەگای ھەر حزبێکی كوردستانی بە دەستی لایەنگرانی حزبە عەرەبەكان بسووتێندرێت، بارەگای كوردیان سووتاندووە، ئەوەشی پێی خۆشە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە بەغدا سووتاندووە، خائین و خۆفرۆش و خاکفرۆشە“.


ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

بەپێویستی دەزانین وەک جڤاتی گشتی ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی لەسەر لێدوانی بەڕێزێک بەناوی (زەید شێخانی) بڵاوبکەینەوە کە بە ناوی ئەندامێکی جڤاتی گشتیەوە بۆ سایتی باس نیو قسەی کردووە سەبارەت بە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری بەغداد کە بەسەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیمۆکراتی کوردستاندا هات و سوتێنر . . لەمبارەیەوە هیچ ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لێدوانی لەو شێوەیەی نەداوە و ناوبراو( زەید شێخان )یش ماوەی ساڵ و نیوێک دەبێت کە بە فەرمی دەستی لەکار کێشاوەتەوە لەناو بزوتنەوەی گۆڕان و هیچ پەیوەنیەکی بە جڤات و بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە، بزوتنەوەی گۆڕان وتەبێژی ڕەسمی خۆی هەیەو هەر لێدوانێکی زانیاریەک لەبارەی لەبارەی ڕای هەبێت لەلایەن وتەبێژەکەیەوە بەفەرمی بڵاودەکرێتەو.
لەگەڵ ڕێزدا

پێشڕەو ڕەئوف
سکرتێری جڤاتی گشتی  ٢٩/٣ / ٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button