فراکسیۆنی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەكات لە دانیشتنی داهاتوودا، ئەو پێشنیازە هەموارەی یاسای هەڵبژاردن لە ساڵی ٢٠٢١ پێشكەشیان كردووە بخرێتە بەرنامەی كارەوە.


دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیەنراوێک لە فراکسیۆنی گۆرانەوە
بەمەبەستی گونجاندنی یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و شێوازی هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی هاوڵاتیان لە پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکانمان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان بەتایبەتی  ئەو یاسایانەی رەهەندی سیاسی و نیشتیمانیان  هەیە . وەک تاکە فراکسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان  ساڵی ٢٠٢١ پێشنیازی هەمواری  هەشتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانمان  ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان  کرد بەڵام بە هۆکاری جۆراوجۆر نەخرایە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆیە لە ئێستادا جگە لەوەی پێشوازی لەهەر پێشنیازێکی تر دەکەین جەخت دەکەینەوە کە لە دانیشتنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان ئەم  پێشنیازە هەموارەی یاسای هەڵبژاردن  کە فراکسیۆنەکەمان پێشکەشی کردوە بخرێتەبەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان .
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
٢٨/٣/٢٠٢

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button