پۆتین و ئەردۆگان بە تەلەفۆن قسەیان کرد

لڤین:
ئه‌ردۆگان و پوتین بە تەلەفۆن تاوتوێی دوایین دۆخی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراینا و دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کردووه و ڕێککەوتوون کۆبونەوەی داهاتووی ئۆکراینا و روسیا لە ئیستانبوڵ بێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لە میانی پەیوەندییەکەدا تاوتوێی دوایین دۆخی جەنگی نێوان روسیا-ئۆکراینا و دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کراوە.
هه‌ردوولا ھاوڕابون لەسەر ئەوەی کۆبونەوەی داھاتووتری شاندی دانوستانکاری ھەریەک لە روسیا و ئۆکراینا لە ئیستانبوڵ ئەنجام بدرێت.