بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی ھەرێم نایف کوردستانی دەستگیرا

لڤین:
ئەو کادرەی پارتی کە قسەی بە مەرجەعیەتی شیعەکان وتبوو بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دەستگیرکرا.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە “دوای ئەوەی کەسێک بەناوی نایف کوردستانی، تویتێکی دژی مەرجەعیەت بڵاوکردبووەوە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کوردستان بە بڕیاری ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆی ھەرێم دەستگیریان کرد”.
ئەو کەسە کە وێنەی لەگەڵ بەشێکی زۆری سەرکردەکانی پارتی ھەیە لە ئێستادا لەلایەن پاتتیەوە بێبەری کراوە لە ئەندامێتی حزبەکەیان، وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت: ناوبراو ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری کرا بۆ بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دژی تۆمەتبار.
دەشڵێت: ئازادیی رادەربڕین بەو مانایە نایەت کە پەلاماری ڕەمزە ئایینی و نیشتمانییەكان بدرێت، بە تایبەتیش مەرجەعیەت قبوڵكراونیەو ناكرێت بەرامبەری بێدەنگ بین.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش داوە كە ئەو كەسە جگە لە خۆی نوێنەرایەتیی كەس ناكات و هەڵوێستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان ڕوون و ڕاشكاوانەیە لە ڕێزگرتن لە ڕۆڵی مەرجەعیەت لە عێراق و جیهانی ئیسلامی.
دوای تویتەکەی نایف کوردستانی شەوی رابردوو لایەنگرانی سیستانی لە بەردەم بارەگای پارتی لە بەغداد گردبوونەوە، ھەرچەندە کادرەی پارتی داوای لێبوردنی کرد بەلام بارەگای پارتی سوتێندرا