ئەردۆغان داوای ئاگربەستی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات

لڤین:

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە میانی پەیوەندییەکەدا تاوتوێی دوایین دۆخی جەنگی نێوان رووسیا-ئۆکرانیا و پێواژووی دانوستانەکان کراوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لە پێویستیی دەستبەجێی ئاگربەست و بنیاتنانی ئاشتی لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا و باشکردنی دۆخی مرۆیی لە ناوچەکە کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە تورکیا بەردەوامە لەوەی ھەر جۆرە رۆڵێک لەو پێواژووەدا ببینێت.

ئەردۆغان و پوتین ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەی داھاتووتری شاندی دانوستانکاری ھەریەک لە رووسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button