ئەمریکا زیاتر لە 20 سیستمی پێشكهوتووی بەرگری دەگوازێتەوە کوردستان

لڤین: بەمەبەسی پاراستنی ئاسمانی ناوچەکە ئەمریکا زیاتر لە 20 سیستمی پێشكهوتووی بەرگری دەگوازێتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.
سوپای ئهمریكا بهشێكی گرنگ لهتوانا سهربازیهكانی خۆی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دهگوازێتهوه، لەو بارەیەوە پێگەی (دیفێنس ئەرەبیک) کە پێگەیەکی تایبەتە بەهەواڵی سەربازیی، بڵاویکردوەتەوە کە سوپای ئەمریکا بەمدواییە سێ دانە لە سیستمی دژە ئاسمانی “ئەڤینگەر”و ٢٠ دانەش لەسسیتمی دژە ئاسمانی”ستینگەر” کە لەسەرشان هەڵدەگیرێت، ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان كردووه.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو جۆرە سیستەمانە دژ بەهەر ئامانجێک بەکاردەهێنرێت کە بەمەترسیدار هەژماربکرێت.
باس لەوە دەکرێت کە ڕەوانەکدنی ئەو سیستمانە وەک وەڵامێکە بۆ فڕینی بەردەوامی هێلیکۆپتەر و فڕۆکە بێفڕۆکەوان و فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و تورکیا کە بەردەوام بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات – ههسهده دایه دەسوڕێنەوە.
پێگەی (دیفێنس ئەرەبیک) ئاشکراشیکردووە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی “ئەڤینگەر” کە ڤێرژنی دەستکاریکراوی ستینگەرە و دەتوانێت لەمەودای کورتدا بەشێوەی ئۆتۆماتیکی ئامانجەکان بدۆزێتەوە و بیانپێکێت.
لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە سورییەکان باس لەوە دەکەن کە بەدوردەزانرێت ئەمریکا بڕیاربدات کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لەو ناوچانە بخاتە خوارەوە، لەبەرئەوە دەزانێت ڕوسیا دەستبەجێ وەڵامی ئەو جۆرە هێرشە دەداتەوە، بۆیە ئەگەری زۆر ئەوەیە کە مەبەستی ئەمریکا لەگواستنەوەی ئەو جۆرە سیستەمە بەرگریانە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئێران بێت، بەتایبەت فڕۆکەی دڕۆنی “شاهید-١٢٩”، کە لەمدواییە ئێران ڕەوانەی سوریای کردون.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21