ڕووسیا وەڵامی توندی ئەمریکای دایەوە

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کرێملین لێدوانەکەی جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکای ڕەتکردەوە کە گوتبووی ڤلادیمیر پوتین ” ناتوانێت لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە”، و گوتی ئەوە پەیوەستە بە ڕووسەکانەوە چ سەرۆکێک بۆ خۆیان هەڵدەبژێرن.

وتەبێژی کرێملین دیمیتری پێسکۆف کاتێک پرسیاری لێکرا لەبارەی لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن، ڕایگەیاند: ” بایدن بۆی نییە بڕیاری لەسەر بدات، سەرۆکی ڕووسیا لە لایەن ڕووسەکانەوە هەڵبژێردراوە”

بەرپرسێکی کۆشکی سپی گوتی بایدن کە لە وارشۆ قسەی کرد مەبەستی گۆڕینی ڕژێمی لە ڕووسیا نەبووە، بەڵام خاڵەکەی ئەوە بوو کە “پوتین ناتوانێت دەسەڵاتی بەسەر دراوسێکانی یان ناوچەکەدا بسەپێنێت”

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەمیانەی وتارەکەیدا لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا وتی ” ناکرێت پوتن لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە ” و ئاماژەشی بەوەدا داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ” شکستێکی ستراتیژییە ” بۆ مۆسکۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button