چەند پێشنیارێک بۆ چارەسەرکردنی موچەی خانەنشینان ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرا

لڤین:
رۆژی شەممە ٢٠٢٢/٣/٢٦ ، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتی ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئامادەبوونی ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی لقی سلێمانی بانکی ناوەندی ھەرێم، نوێنەری وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری بانکەکانی سلێمانی بۆ دابەشکردنی موچە کۆبۆوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، بڵاوکراوەتەوە رۆژی شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئاماده‌بونی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لقی سلێمانی بانكی ناوه‌ندی ھه‌رێم، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كانی سلێمانی بۆ دابه‌شكردنی موچه كۆبوه‌وه، له‌كۆبونه‌وه راوێژكارییه‌كه‌دا ، پێشنیازه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی پێدانی موچه‌ی خانه‌نشینان تاوتوێ كران، سه‌ره‌ڕای كه‌می پاره له بانكه‌كان.
لەکۆبونەوە راوێژکارییەکەدا ، پێشنیازەکانی چارەسەرکردنی گرفتی پێدانی موچەی خانەنشینان تاووتوێ کران، سەرەڕای کەمی پارە لە بانکەکان.
بە کۆی دەنگی ئامادەبوان بڕیاردار وەک چارەسەر ئەم راسپاردانە ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکرێن:
١- جیاکردنەوەی موچەی خانەنشینی سەربازی لەگەڵ خانەنشینی مەدەنی.
٢- لەکاتی دانانی خشتەی موچەدا ئەولەویەت بدرێت بە خانەنشینان لەناو ریزبەندی وەزارەتەکاندا.
٣- زیادکردنی بینا و بنکەی دابەشکردنی موچە بۆ بانکەکان، لەھەر شوێنێک کە پێویست بێت.
٤- لەکاتی دابەشکردنی موچەی خانەنشیندا ، بەپێی ژمارەی ناسنامەی خانەنشینی یان بەپێی پیتەکانی ئەلفوبێی ناوەکانیان بێت.
٥- شوێنی گونجاو شایستە دابین بکرێت بۆ خانەنشینان لەکاتی چاوەڕێ کردنیان بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.
راسپاردە بۆ چارەسەری دورمەودا:
پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری.
ا- دابەشکردنی موچە بکرێت بە سیستمی کارت.
ب- پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی سیستمی ھاوتای کەسی.
ج- ھەژماری بانکی بۆ موچەخۆران و خانەنشینان بکرێتەوە.