عەدنان عوسمان: با یەکێتی و گۆڕان ئازایانە بایکۆتی ئەنجومەنی وەزیران بکەن

لڤین: سکرتێری پێشووی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، داوادەکات یەکێتی و گۆڕان راشکاوانە و ئازایانە هەڵوێستیان هەبێت و بایکۆتی ئەنجومەنی وەزیران بکەن.

عەدنان عوسمان، سکرتێری پێشووی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر، سەبارەت بە پێنج سزادراوەکەی بادینان کە ١٦ی ئەم مانگە لە لایەن دادگای هه‌ولێر بڕیاری ‌شه‌ش ساڵ زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێنرا نوسیویەتی: “ئەو رەشبگیریەی بادینان تەنها یەک خوێندنەوەی هەیە، پارتی لەسنوری قەڵەمڕەوی خۆیدا رێگا بەناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و ئۆپۆزسیۆن نادات، باقی شتەکان دەستکرد وروکەشن”.

عەدنان عوسمان، نوسیویشیەتی با یەکێتی و گۆڕان هەڵوێستیان هەبێت و بایکۆتی ئەنجومەنی وەزیران بکە و ئەو دوو حزبە دەبێ راشکاوانە و ئازایانە هەڵوێست وەربگرن.

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button