دانیشتنی پەرلەمان بۆ دووشەممەی داهاتوو دواخرا

لڤین:
دانیشتنی پەرلەمان شکستی هێنا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی پەرلەمانی بۆ ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو دواخست.
دوای ئەوەی نەتواندرا ڕێژەی یاسایی ئەندامنی پەرلەمان ئامدەی دانیشتنی ئەمڕۆ ببن بە بڕیایر سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکە بۆ ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو دواخرا.
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانیش جەختیکردەوە کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخراوە بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە لەگەڵ ڕازیکردنی نەوەی نوی بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمان توانی تەنها ٢٠٢ پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبونەوەکان ئامادە بکات.