لە کۆبونەوەی پەرلەمان ڕێژەی یاسایی ئەندامان ئامادە نەبوون

لڤین:
کەمێک لەمەوبەر فەرمانگەی میدیای پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند لە ژمارەی ئەندامانی بەشداربووی دانیشتنەکەی پەرلەمان ٢٠٢ ئەندام بووە.
بە گوێرەی ئەو ژمارەیەش دانیشتنەکەی پەرلەمانی عیراق ڕێژەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تەواو نابێت و دانیشتنەکە شکستی هێنا.
بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێویستە ٢٢٠ ئەندامی پەرلەمان ئامادەی دانیشتنکە بن، بەڵام بە هۆی بایکۆتی زۆرێک لە فراکسیۆنەکان ڕیژەی یاسایی تەواو نەبوو.