ئێران گەنمی لوبنان دابین دەکات

لڤین:

میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند:” کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پاش کۆبوونەوەی لە بەیروت بەڵینی داوە کە ئێران ئامادەیە لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت دابینکردنی گەنم یارمەتیدەری لوبنان بێت.”

لوبنان تا کاتی دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، بەشێکی زۆری گەنمی پێویستی خۆیی لەم وڵاتەوە دابین دەکرد، بانکی جیهانی هۆشداریی داوە کە لوبنان یەک لەو وڵاتانەیە کە لە ماوەیەکی کورتدا ڕوبەڕوی کەمبوونی گەنم دەبێتەوە.

وەزیری ئابوری و دارایی لوبنان پێشتر بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند:”کە وڵاتەکەی هەوڵ دەدات سەرچاوەی دابینکردنی گەنمی خۆی جۆربەجۆر بکات و بەیروت دەیەوێت 50 هەزار تەن گەنم لە هیندەوە دابین بکات بەڵام بەندە بەوەی کە بانکی ناوەندی بودجەی ئەمە تەرخان بکات.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button