کەجەکە: پارتی و تورکیا ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشکردنە سەرمان

لڤین:

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی دا کە میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردەوە دەڵێن، “زانیارییمان پێگەیشتووە پارتیو دەوڵەتی تورکیا خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بەیەکەوە هێرش بکەنە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا”.

کەمێک پێش ئێستا، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی لەبارەی ئەگەری هێرشی هاوبەشی دەوڵەتی تورکیا و پارتی بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە.

کەجەکە ڕایگەیاندووە: زانیارییمان پێگەیشتووە کەپارتی لەگەڵ تورکیا هێرش دەکاتە سەر هێزەکانمان، ئەگەر پارتی لەو هێرشە بەشداربێت، ئەوا دەبێتە کارەساتێکی گەورە بۆ گەل و وڵاتەکەمان.

کەجەکە دووپاتیشی دەکاتەوە، کە “دەبێت پارتی لەو پیلانە چەپەڵەی داگیرکەراندا بەشدارنەبێت، بەشدارییکردنی لەو هێرشەدا دەبێتە مەترسییەکی گەورە بۆ ستاتۆی باشووری کوردستانیش”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button