ئەردۆغان: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا دەکەم

لڤین:

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێڵینسکی ئەنجامدا.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییەکەی نێوان ئەردۆغان و زێڵینسکی -دا، تاوتوێی دۆخی سەر ئەرزی جەنگی رووسیا-ئۆکرانیا و ئەو قۆناغەی کە دانووستانەکان پێیگەیشتووە، کراوە.

ئەردۆغان، لە میانی پەیوەندییەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە لووتکەی سەرکردەکانی ناتۆ جارێکی دیکە جەختی لەسەر پاڵپشتیکردنی یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا-ی کردووە و لە کۆبوونەوە دووقۆلییەکاندا بە شێوەیەکی فراوان ئەو سیاسەتە چالاک و پرنسیپانەی کە وەکو تورکیا گرتوویانەتەبەر و ئەو ھەوڵە دیپلۆماسییانەی کە ئەنجامیانداوە، بە سەرکردەکان گەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button