ئێران بانگێشتی محەمەد حەلبوسی دەکات

لڤین:

نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە محەمەد حەلبوسی بە یاوەری شاندێکی پەرلەمانی ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو دەگاتە تاران.

لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە کە سەردانەکە لە سەر بانگهێشتی فەرمی محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەکرێت.

میدیا ئێرانیەکانیش  زانیاریەکانیان پشتراست کردەوە و دەڵێن، بڕیارە حەلبوسی  سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەو سەردانەدا لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش کۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button