کارنامەى کۆبوونەوەى پەرلەمانی عێراق بڵاوکرایەوە

لڤین:

پەرلەمانى عێراق کارنامەى کۆبوونەوەى سبەى شەممە 26ـى ئادارى بڵاوکردەوە؛ کاتژمێر 11:00ـى پێشنیوەڕۆ کۆبوونەوەکە دەستپێدەکات و تەنیا بڕگەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى تێدایە.

ئەمڕۆ هەینى 25ـى ئادارى 2022، فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق کارنامەى کۆبوونەوەى 26ـى ئادارى پەرلەمانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەى کارنامەکە، ئەو کۆبوونەوەیە یەک بڕگە دەبێت کە بریتییە لە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار و کاتژمێر 11:00ـى پێشنێوەڕۆ دەستپێدەکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button